شێرکۆ ئه‌مینی، کوڕی عه‌لی به‌گ، له دایکبووی ساڵی 1977 له شاری مه‌هاباد، خوێندکاری رشته‌ی مودیریه‌ت بوو. ناوبراو له ساڵی 1985 دا به‌هۆی بۆمبارانی شاری مه‌هاباد دایکی به‌ناوی "زێنه‌ب چه‌رخه‌نداز"و خوشکی به‌ناوی "گه‌لاوێژ ئه‌مینی" له‌ده‌ست دابوو. هه‌ر بۆیه هه‌موو رۆژێ ده‌چووه سه‌ر داشامه‌جید‌و له‌وێڕا چاوی له‌و شوێنه ده‌کرد که دایک‌و خوشکی تێدا شه‌هید کرابوون هه‌ر به‌م هۆیه‌وه چه‌ندین جار له لایه‌ن ئیتلاعاتی مه‌هاباده‌وه بانگ ده‌کرێ‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌که‌ن که چیدی نه‌چێته ئه‌وێ به‌ڵام ئه‌و گوێیان بۆ شل ناکاو کاری خۆی ده‌کا.
ده‌بێ بگوترێ ماوه‌ی 2حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر شه‌هید شێرکۆ به تاوانی هاتووچۆ بۆ شاخی داشامه‌جید له لایه‌ن ئیتلاعاتی مه‌هاباده‌وه ده‌گیرێ‌و به تووندی ئه‌شکه‌نجه ده‌کرێ‌و پاشان له رۆژی ئازادکردنی‌دا واته رۆژی یه‌ك شه‌ممه2005.11.20 که شه‌هید کرا، ده‌چێ وێنه له جێی ئه‌شکه‌نجه‌کانی هه‌ڵگرێته‌وه که دیمه‌نێکی نامرۆڤانه ده‌بینێ‌و خۆی پێ راناوه‌ستێ.
ئه‌و ده‌بینێ که ده‌ره‌جه‌دارێکی رێژیم خه‌ریکه بێ‌نامووسی ده‌کاو هه‌ر ژن یان کچێک که به‌و شوێنه‌دا ده‌ڕوا جنێویان پێده‌دا هه‌ر بۆیه ئه‌و شه‌هیده نه‌مره ده‌چێ یه‌خه‌ی ده‌ره‌جه‌داره‌که ده‌گرێ، به‌ڵام له سه‌ربانی که‌لانته‌رییه‌وه چه‌کدارێکی رێژیم به‌ناوی " سوتوان ره‌حیم ره‌جه‌بی" دوو گولله‌ی لێ ده‌داو هه‌ر له‌وێ شه‌هیدی ده‌کا.


ورمێ، سه‌ڵماس، ماکۆ
