| ڕێبه‌رانی شه‌هید |
پێشه‌وا
پێشه‌وا له کاتی ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا ده‌ڵێ: "من خۆم فیدای خه‌ڵکی دهکهمو هیچ کات وه‌ک پیشه‌وه‌ری‌و سه‌رانی ئازه‌ربایجان ناکه‌م تا وڵاته‌که‌م له خوێن دا شه‌ڵاڵ بێ‌و هه‌زاران که‌س به کوشت بچن."
پێشه‌وا فه‌رموویه: "من له زووه‌وه خۆم بۆ ئه‌وه ئاماده کردوه، به باوه‌شی ئاواڵه‌وه پێشوازی له‌و مردنه سه‌ربه‌رزانه‌یه ده‌که‌م که له رێگای ئازادیی میلله‌ته‌که‌م دا ده‌کوژرێم. ئه‌وه به‌ڵێنێکه که به نه‌ته‌وه‌که‌مم داوه له‌گه‌ڵیان بژیم‌و بۆ ئه‌وانیش بمرم، تازه چۆن ئاماده‌م به‌ڵێنی خۆم بشکێنم."
پێسه‌وا له پای سێداره ئیزنی نه‌دا چاوی ببهستنو فه‌رمووی: "حه‌ز ده‌که‌م له ئاخرین چرکه‌ی ژیانیشم دا به سهربهرزیو چاوی کراوه‌وه له نیشتمانی خۆشه‌ویستم بروانم."
"ئێوه قازی محه‌ممه‌دێک ده‌کوژن به‌ڵام بزانن له هه‌ر تنوکه خوێنێکی من قازی محه‌ممه‌دێک شین ده‌بێته‌وه. داوا له گه‌لی کورد ده‌که‌م خه‌باتی خۆی له‌پێناو رزگاریی کوردستان دا په‌ک نه‌خا، باوه‌ڕ به ده‌وڵه‌تی خۆفرۆشی تاران مه‌که‌ن. بژی کورد‌و کوردستان".
باشترین پاداش بۆ شه‌هیدان درێژه‌دانی رێگایانه دوکتور عه‌بدوڵڕه‌حمان قاسملوو
گه‌لێك ئازادی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادی یه‌ش بدا. هیچ میلله‌تێك به‌بێ زه‌حمه‌ت و تێكۆشان ، به‌بێ به‌خت كردنی رۆڵه به‌نرخه‌كانی خۆی به ئازادی نه‌گه‌یشتوه. گه‌لی كوردیش و حیزبی ئێمه‌ش كه پێشڕه‌وی خه‌باتی گه‌لی كورده له مێژه ئه‌وه‌ی ده‌زانن كه ئازادی فیداكاری ده‌وێ ، خۆبه‌خت كردنی ده‌وێ. كاروانی شه‌هیدانمان درێژه. به‌ڵام ره‌نگه له‌وه‌ش درێژتربێ.
ئێمه له رۆژی شه‌هید بوونی شه‌هیده‌كانمان ، له‌بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانمان له مێژه بڕیارمان داوه ناگرین. له مێژه بڕیارمان داوه كه ته‌نیا و ته‌نیا كارێك كه ده‌توانین بكه‌ین و له‌به‌ر چاوو له‌به‌ر بیری شه‌هیدانمان شهرمهزارنهبین ئه‌وه‌یه كه رێگای ئه‌وان به‌رنه‌ده‌ین ، وه‌ك ئه‌وان تا سه‌ر ئه‌و رێگایه بڕۆین ، له هیچ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك نه‌ترسین ، له هیچ سه‌ختی یه‌ك نه‌كشێینه‌وه.
خه‌باتی ئێمه خه‌باتێكی ره‌وایه. خه‌بات بۆ ئازادیی میلله‌تێكه، خه‌بات بۆ دواڕۆژی منداڵه‌كان و نهسلهكانی دیكه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك ئه‌م نه‌سله ئه‌ركی خۆمان به چاكی به‌جێ بگه‌یه‌نین ده‌توانین هیواداربین كه نه‌سلی داهاتوومان شه‌هیدی نه‌بێ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نه‌سلی رابردوو وه‌یا نهسلهكانی رابردوو به چاكی ئه‌ركی خۆیان به‌جێ هێنابا ره‌نگ بێ ئه‌و نه‌سله‌ی ئێمه شه‌هیدی نه‌ده‌بوو.
بۆیه بیره‌وه‌ریی شه‌هیده‌كانمان جارێكی دیكه ده‌مان هێنێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه به‌بیرو باوه‌ڕێكی چه‌سپاو، به دڵێكی پڕ له شۆڕش و به هیوایهیكی زۆر، خه‌باتی خۆمان درێژه پێ بده‌ین. ئه‌و خه‌باته ئاكامی ده‌بێته دوو شت. هه‌م گیانی شه‌هیده‌كانمان شاد ده‌كا ،هه‌م میلله‌ته‌كه‌مان رزگاردهكا. بۆ ئه‌وه له دوارۆژدا شه‌هیدمان نه‌بێ.
رۆڵه‌کانی گه‌لی به‌وه‌فا و خه‌باتگێری کورد! دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندیی
ئێوه هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و ئه‌مه‌گناسیی خۆتان سه‌باره‌ت به رێبوارانی رێگای ئازادی و رزگاری زۆرباش سه‌لماندوه. به‌ڵام هه‌ست هه‌ر چه‌ند زۆر گرینگه به ته‌نیا به‌س نیه. هه‌ست ده‌بێ شکڵێکی مادی و ده‌ستگر به خۆیه‌وه بگرێ که بتوانێ له مه‌یدانی کرده‌وه‌دا به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر خۆی بنوێنی. ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه که پێمان له رێگای دژوار و پڕله ههورازو نشیوی خه‌بات ناوه بریارمان داوه که هه‌تا ئاخر نه‌فه‌س و ئاخر دڵۆپی خوێن درێژه ده‌ری ئه‌و رێگایه بین. ئه‌م بڕیاره‌شمان داره دڵگه‌رم به پشتیوانی ئێوه داوه. ئێستاش به هه موو هه‌ست و وجودمانه‌وه ئه‌م بهریارهتان له گه‌ڵ نۆێ ده‌که‌ینه‌وه و دڵنیاین که به پشتیوانی ئێوه سه‌رئه‌نجام سه‌رده‌که‌وین.
با دایکانی کوردستان رۆڵه‌کانیان له باوه‌شی گه‌رم و پڕ له خۆشه‌ویستی خۆیان دا به هه‌ستی گه‌رمی نیشتمانپه‌روه‌ری و ئازادیخوازی په‌روه‌رده بکه‌ن و چیرۆکی ژیانی دوکتور قاسملوو و شه‌هیدانی دیکه‌ی رێگای رزگارییان به گوێ دا بخووێنن. با بابه‌کانی کوردستان ده‌رسی ئازایه‌تی و خه‌باتگێری فێری منداڵانیان بکه‌ن و تێ‌یان بگه‌یه‌نن که چه‌نده خۆشه جێگای هیواوهومێدی کۆمه‌ڵه‌که یان و گه‌له‌که‌یان بن.
با لاوانی کورد، کوڕ‌و کچ باش بزانن که ژیان له ئه‌سیری و ژێرده‌ستی دا و به سه‌ر شۆری و شه‌رمه‌زارییه‌وه چه‌نده بێ قه‌در و قیمه‌ته و له به‌رامبه‌ر دا هه‌ڵمژینی هه‌وای پاک و بێ گه‌ردی سه‌ربه‌رزی و ئازادی چه‌نده خۆش و دڵڕفێنه.
ده‌با رۆڵه نه‌به‌زه‌کانی کوردستان ریزه‌کانی حیزبی دێموکڕات به هاتنی خۆیان جوانتر له پێشوو بڕازێننه‌وه به هه‌ڵگرتنی چه‌کی شه‌ڕه‌ف و سه‌ربه‌رزی هێزی پێشمه‌رگه زۆر له ئێستا به‌هێزتر و له‌شکان نه‌هاتووتر بکه‌ن. |
|
| ئاڵبۆمی نه‌مران |
| |
 |
|
|
|