له‌و په‌لاماره دا، شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی گیانی له ده‌ست دا‌و چووهریزی کاروانی شه‌هیدانی سو‌و خه‌ڵاتی کوردستان. هاورێ که‌ماڵ شهریفییش، رۆژنامهنووسو کادری بواری راگه‌یاندن به‌دیل گیراو ره‌وانه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی کۆماری ئیسلامی کرا.
شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی، خه‌باتگێری سه‌رده‌می هه‌ر دوو رێژیمی پاشایهتیو کۆماری ئیسلامی بوو. تێکوشانی له رێزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له سه‌رده‌می رێژیمی پاشایه‌تی دا ده‌ست پێ کرد بوو. ئه‌و که سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌کی خۆشناو و خاوه‌نی رێز بوو، له ئاکامی تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ری سیاسی و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌و تێکۆشان بۆ ئازادیی نه‌ته‌وه‌که‌ی، هه‌رله ته‌مه‌نی لاوه‌تی دا بوو به که‌سێکی جێگای متمانه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یان. له‌گه‌ڵ په‌ره‌گرتنی خه‌باتی خه‌ڵک به دژی رێژیمی شایه‌تی، شێخ غه‌ریب چالاک‌تر له پێشوو به‌شداریی کاری سیاسی‌و خه‌باتی ئازادیخوازیی نه‌ته‌وه‌که‌ی کرد. له یه‌که‌م که‌سه‌کانی ناوچه‌ی سه‌قز بوو که چه‌کی پێشمهرکایهتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرده شان. شێخ غه‌ریب له دوای رووخانی رێژیمی شایهتیو ده‌ست پێکردنی تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دێموکرات هه‌موو تواناکانی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی کاری حیزبی ته‌رخان کرد‌و به‌تایبه‌تی له بواری تهشکیلاتیو کۆمه‌ڵایه‌تی دا وه‌ک کادرێکی هه‌ڵسووڕ، دڵسۆزانه‌و ماندوویی نه‌ناسانه تێ کۆشا. شێخ غه‌ریب ببووه سیمایه‌کی دیاروخۆشهویستی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و، رووی له هه‌ر ئاواییه‌ک ده‌کرد، خه‌ڵکی دێموکراتپهروهرو پێشمه‌رگه خۆشه‌وستی ناوچه‌ی سه‌قز، باوه‌شیان بۆ ده‌کرده‌وه‌و به‌گه‌رمی هاوکارییان ده‌کرد. کاتێکیش به‌هۆی بارودۆخی تایبه‌تی ژیانی، ناچار بوو چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی دابنێ‌و به رواڵه‌ت ژیانی ئاسایی ده‌ست پێ بکا، نه‌یتوانی له ئه‌رکی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی خۆی دابنڕێ . به‌زوویی وه‌ک ئه‌ندامی نهێنیی حیزب ده‌ست بهکاربووهو سه‌ره‌ڕای له ژێر چاوه‌دێری دابوون‌و مه‌ترسییه جۆراوجۆره‌کان، له‌گه‌ڵ کادره‌کانی حیزب له ناوچه‌ی سهقزو هاوڕێیانی دێرینی، له پێوه‌ندی دا بوو‌و له هیچ هاوکارییه‌کیان درێغی نه‌ده‌کرد.
سه‌رئه‌نجام شێخ غه‌ریب ژیان له‌ژێر دهستیو تێکۆشانی به‌نهێنیی، چی دیکه بۆ ته‌حه‌مول نه‌کراو گه‌رایه‌وه رێزی تێکۆشه‌رانی ئاشکرای حیزب له هه‌رێمی کوردستان. جارێکی دیکه دووریی شێخ غه‌ریبی تێکۆشه‌ر له هاوسه‌رو جگهرگۆشهکانیو خزم‌و که‌سه‌کانی ده‌ستی پێ کرده‌وه. سه‌ره‌ڕای تێپه‌رینی چه‌ندین ده‌یه له ئه‌ندامه‌تیی شێخ غه‌ریب له حیزب دا‌و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که‌دوای شۆڕشی 57و ساڵانێک له ده‌یه‌ی 60ی هه‌تاوی دا، پێشمه‌رگایه‌تیی کردبوو، ده‌تگوت تازه بووه به‌پێشمه‌رگه‌و، ئه‌وه‌نده بهئۆگریو گهرمو گوڕییه‌وه کاری حیزبی‌و ئه‌رکی پێشمه‌رگانه‌ی جێبه‌جێ ده‌کرد که هاوڕێیان‌و هاوکارانی دڵسۆزی، ئهرکناسیو رێکوپێکیی لێ فێرده‌بوون شانبه‌شانی کاری پێشمهرگایهتیو مه‌ئموورییه‌تی ته‌شکیلاتی، چالاکانه له کاروباری فه‌رهه‌نگی نێو بنکهگانی پێشمه‌رگه‌دا به‌شدار ده‌بوو. به‌زمانێکی کوردیی پاراو، هه‌ستی شۆڕشگێرانه‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی خۆی له توێی شێعر‌و هۆنراوه‌ی جوان له ڕێوره‌سمه حیزبییه‌کان دا ده‌ر دهبڕێو لاوانی وڵاته‌که‌ی بۆ کۆڕی تێکۆشان بانگه‌واز ده‌کرد.
شیخ غه‌ریب که به‌شێکی زۆرله توانا‌و کاتی خۆی بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئهندامانو دۆستان‌و دڵسۆزانی حیزب له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌رخان کرد بوو، له ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ڕا بۆ گه‌رانه‌وه‌ی به‌نهێنی بۆ نێو ئه‌و ئازیزانهو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسییه‌کانی سه‌فه‌ر بۆ ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵات رێژیم‌و پیلان‌و داوی به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بێ خه‌به‌ر نه‌بوو، به‌وپه‌ری خۆشحاڵییه‌وه کۆتاییه‌کانی به‌هاری 1387، مه‌ئموورییه‌تی بۆ نێو شاری سه‌قز قبووڵ کرد هه‌ر له‌م سه‌فه‌ره‌ش دابوو که به‌کرێگیراوانی دام‌و ده‌زگای جاسووسیی کۆماری ئیسلامی شوێنیان ههڵگرتو له ماڵی دوستێک له گه‌ڕه‌کی به‌ردبران، گه‌مارۆیان دا‌و شه‌هیدیان کرد. ته‌رمه‌که‌شیان نه‌دایه‌وه به‌بنه‌ماڵه‌و کهسوکاریو دوور له چاوی خه‌ڵک شاردیانه‌وه.
وه‌ک گوترا هاوڕێ که‌ماڵ شه‌ریفی، هاوسه‌فه‌ری شێخ غه‌ریب له‌و په‌لاماره‌دا به‌دیل گیرا. که‌ماڵ، به‌و بۆنه‌یه‌وه که له نێو حیزب‌و ده‌ره‌وه‌ی حیزب دا کاری رۆژنامه‌نووسیی ده‌کرد، پێش بینی ده‌کرا که له‌گه‌ڵ ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌و سزای به‌ره‌وڕوو بێ. هه‌ر بۆیه به ده‌ست پێشخه‌ریی کۆمه‌ڵێک رۆژنامه‌نووس که‌مپه‌ینێک بۆ پشتیوانی له‌و رۆژنامه‌نووسه، پێک هات هه‌زاران که‌س له کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پشتیوانی‌یان له‌م که‌مپه‌ینه‌و داوای به‌ڕێوه‌چوونی داداگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه له باره‌ی ناوبراو کرد. ئه‌و لاوه رۆژنامه‌نووسه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ، بێ ئه‌وه‌ی ئیجازه‌ی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌سوکارو ناسیاوانی هه‌بێ، ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه درا. موحاکمهکهشی له پشت ده‌رگه‌ی داخراو‌و له حاڵێکدا باری جیسمیی ئه‌و گیراوه له ئاکامی ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری تونددا له‌وپه‌ڕی خراپی دا بوو، به‌ڕێوه چوو. هه‌ر ئێستاش، له حاڵێکدا چه‌ندین ساڵ زیندانیان بۆ بڕیوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تاییترین مافی هه‌ر گیراوێکی سیاسی بێبه‌شه‌و، بێ ئه‌وه‌ی رێگا به نوێنه‌رانی راگه‌یه‌نه‌کانی جیهان و کۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌کان بدرێ، ساڵانی ته‌مه‌نی لاوه‌تیی له به‌ندیخانه‌ی کۆماری ئیسلامی دا تێپه‌ڕ ده‌کا.
له یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌م په‌لاماره‌ی هێزه جینایه‌تکاره‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هاوڕێیانمان له شاری سه‌قزدا، به‌ڕێزه‌وه یادی تێکۆشه‌ری شه‌هید شێخ غه‌ریب و هاوڕێی به دیل گیراومان که‌ماڵ شه‌ریفی ده‌که‌ینه‌وه. بۆ شێخ غه‌ریبی نه‌مر، به‌رده‌وامیی رێگه‌که‌ی و به‌رقه‌راریی ئامانجه‌کانی و، بۆ لاوی رۆژنامه‌نووس که‌ماڵ شه‌ریفی، سڵامه‌تی و ئازادی به ئاوات ده‌خوازین.
شێخ غه‌ریب یه‌که‌م شه‌هیدی قۆناغێکی نوێ له تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه. ئه‌گه‌رچی به‌داخێکی گرانه‌وه، مه‌ئموورییه‌ته‌که‌ی نیوه‌چڵ و ناکام مایه‌وه، به‌ڵام به گیان به‌خشینی له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رێژیم‌دا، سه‌رنجی خه‌ڵکی کوردستانی بۆ لای خه‌باتێکی سه‌خت و خوێناوی راکێشا که حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌با. شێخ غه‌ریب شانازیی پێشه‌نگایه‌تی و پێشڕه‌و بوون له فیداکاری و خۆبه‌ختکردن له دڕ دانی شه‌وه‌زه‌نگی دیکتاتۆری و سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامیی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، کرد به هی خۆی.
شێخ غه‌ریب له کاروانی دوورودرێژی شه‌هیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و نه‌ته‌وه‌که‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. یاد و ناوی له نێو خه‌ڵکی خۆڕاگر‌و به‌هه‌ڵوێستی شاری سهقزو له نێو هاوئامانجان و درێژه‌ده‌رانی رێگاکه‌یدا به به‌رزی و زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی شێخ غه‌ریب و، به هیوای رزگار بوونی هاوڕێکهماڵ شه‌ریفی له به‌ندو داوی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتور و خوێنرێژی کۆماری ئیسلامی.
قادر وریا 2009


ورمێ، سه‌ڵماس، ماکۆ
