رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 3ی ره‌زبه‌ر بۆ به‌رزڕاگرتنی یادو بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی قۆناغی نوێی خه‌باتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، نه‌مران: شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی، هه‌مزه عه‌بدوڵڵاهی (ناسراو به هه‌مزه سارتکه‌یی)، قادر نه‌زمی و قادر قادری
رێوڕه‌سمێکی یادکردنه‌وه له یه‌کێک له بنکه‌کانی سه‌ر به ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌م حیزبه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا که کاتژمێر 3ی دوانێوه‌ڕۆ به راگرتنی ساتێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یادی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان ده‌ستیپێکرد، سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ڕێز کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبه‌وه چه‌ند وته‌یه‌ک له سه‌ر ژیان و خه‌باتی هه‌ر چوار شه‌هید پێشکه‌ش به به‌شداربوانی رێوڕه‌سمه‌که کرا.
به‌ڕێز مه‌ولوودی له سه‌ره‌تای قسه‌کانی دا سه‌باره‌ت به یادو بیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م شه‌هیدانی حیزب و گه‌ل گوتی: ئێمه بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی کوردستان رۆژی 10ی خاکهلێوهمان وه‌ک رۆژی شه‌هیدان دیاری کردوه‌و هه‌موو ساڵێک له‌م رۆژه‌دا به چوونه‌سه‌ر گڵکۆی شه‌هیدان یادیان به‌رزو پیرۆز راده‌گرین. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ یادی هه‌موو شه‌هیدان له رۆژو ساتی شه‌هیدبوونیان دا به‌رز رابگرین ئه‌وه ده‌بێ هه‌موو ساته‌کانی رۆژ بۆ ئه‌م یادانه ته‌رخان بکه‌ین چونکی گه‌لی کورد هه‌میشه به سهخاوهتهوهو رۆڵه‌کانی خۆی پێشکه‌ش به باره‌گای ئازادی کردوه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ کۆبووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یادی شه‌هیدانی قۆناغی نوێی خه‌باتی حیزب و نه‌ته‌وه‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رز رابگرین.
مسته‌فا مه‌ولوودی له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی، له‌م رێوڕه‌سمه‌دا که به سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان تیایدا به‌شدار بوون به نۆره په‌ڕژایه سه‌ر یادو بیره‌وه‌ری هه‌ر چوار شه‌هیدی تازه‌ی رێگای ئازادی گه‌له‌که‌مان و وه‌ک هاوڕێیه‌کی نزیکی شه‌هیدی فه‌رمانده کاک هه‌مزه سارتکه‌یی چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌کی له سه‌ر قاره‌مانه‌تی و ئازایه‌تیی ناوبراو‌و هه‌روه‌ها خوو ره‌وشتی به‌رزی هه‌مزه سارتکه‌یی بۆ به‌شداربوان باسکردو پاشان سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تیی هه‌ر کام له شه‌هیدان، شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی، قادر نه‌زمی و قادر قادری چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد.له کۆتایی قسه‌کانی مسته‌فا مه‌لوودی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی شه‌هیدبوونی هاوڕێیان دواو کوتی: هاوڕێیانی شه‌هیدمان به به‌خت کردنی گیانی خۆیان له پێناو خاک نیشتمان دا سه‌لماندیان که حیزبی دیموکراتی کوردستان و جووڵانه‌وه ره‌واکه‌ی گه‌له‌که‌مان هه‌روا به‌رده‌وامه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه شه‌هیدبوونیان بۆ ئێمه‌و نه‌ته‌وه‌که‌مان ناخۆش و دڵته‌زێن بوو، به‌ڵام سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه که حیزبی دێموکراتی کوردستان و نه‌ته‌وه‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئێستاش ئاماده‌یه به سه‌خاوه‌ته‌وه رۆڵه‌کانی خۆی پێشکه‌ش به باره‌گای ئازادی بکات.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م رێوره‌سمه‌دا هاوژین سارتکه‌یی، کچی شه‌هیدی فه‌رمانده کاک هه‌مزه سارتکه‌یی به نۆینه‌رایه‌تی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی 23 گه لاوێژهوه په‌یامێکی پێشکه‌ش کرد.
هاوژین له په‌یامه‌که‌یدا سپاسی گشت ئه‌و لایه‌نانه‌ی کرد که له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه له‌م کۆسته گه‌وره‌یه‌دا به‌شداری خه‌م و په‌ژاره‌یان بوون و بۆ به‌رز راگرتنی یادی ئه‌م شه‌هیدانه وێرای به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت، یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌کانیان داون.
بڕگه‌کانی دیکه‌ی رێوره‌سمی به‌رز راگرتنی یادی شه‌هیدانی ئه‌مساڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتی بوون له:
ـ پێشکه‌ش کردنی مقامێک له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی پێشمه‌رگه کاک فه‌رهادی ساڵحی.
ـ خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌کی پڕ له هه‌ست و خۆشه‌ویستی بۆ شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژ له لایه‌ن شاعیری لاو ئاسۆ خه‌بات.
ـ خوێندنه‌وه‌ی پارچه هۆنراوه‌یه‌ک له لایه‌ن ئه‌سرین حوسینییهوه که خاتوو منیره، هاوسه‌ری شه‌هید قادر نه‌زمی ئاماده‌ی کرد بوو.
ـ پێشکه‌ش کردنی دوو پارچه هۆنراوه‌ی جوان و پڕ له هه‌ست له لایه‌ن ژاڵه سارتکه‌یی و هه‌ورین نه‌زمی کچانی هه‌ر دوو شه‌هیدی هه‌مزه سارتکه‌یی و قادر نهزمییهوه.
2008.09.24
.....................................................................................................
ناڵه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ک
ئەمشەو ناڵەناڵێ دێ، دەنگی بریندارێ دێ
بەدەم ژانەوە دەڵێ، دەنگی ئەویندارێ دێ
دەڵێ بۆچی لەم خاكە كەڕن لەحاستی دەنگم
روخساریشم دەبینن كەسێناڵێ چ رەنگم
بۆچی هەڤاڵێ نایە، هەواڵم بەرێ بۆ یار
بۆچی هەڵناستێ كەڵوێ، تێكەلأ بێ بە زرێبار
ئەمڕۆ هۆ پەپوولەكان، بۆ لەگڕی مۆم نیشتن
عاشقانی گڕیەرەست، بۆ سووتان و ڕۆیشتن
دەكوردەسەر هەڵبڕە، لە مێزت ناوە ئەژنۆ
دەڵیێ هەرمالأ كتان، ناوەتەوەیێ گڵكۆ
مالأ نیە ئازیزێكی نەسپاردبێ بە گڵكۆ
ئەی خوشك دایكانی كورد، بۆ دەگێڕن كۆڕی شین
ئەی براو باوكانی كورد، كوانێ بزە و پێ كەنین
هۆشوانە شمشالەكەت، بۆ ئاوێتە یەبەخەم
تووخوا گۆڤەندیی لێدە، باخەندە لە لێودەرخەم
هۆبێری جوان وچەلەنگ، كوا كانی تینووی ئاوم
من پێشمەرگەم پێشمەرگە، هاوسەفەری هەتاوم
دەبێ لەگەڵ خۆ رهەڵێم، چاوەڕێن كۆرپەكانم
ئەمشەوبێ من ناخەون،جەرگ و هەناوەكانم
نا نا دەچمەوە ئەمشەو، بە یارم داوە بەڵێن
هەڵیدەستێنم لە خەو، تانەبم پەیمان شكێن
ئێستا هاوسەنگەرانم، تامەزرۆی هاتنەوەمن
خەم دەخۆم كە وابەشین، لە خەمی ئەو خەوەمن
ئاخ كە چەندە بەژانە، دابڕانم لە نیشتیمان
نیشیمان نەمبوو لەڕێت، شتێ بەرزتز لە گیان
هۆ نەسیمی كوردستان، بمژێنە تاوێكی تر
تاكوو وەسڕم ئەسرینی، جەرگ سووتاوێكی تر
نابۆ خەوم زوریە، گەلم هێشتا ژێردەستە
هەستە جەستەی شەكەتم، هەستە لەگەڵم هەستە
یانی كاتی خەوتنە، دەبێ جێ بێڵم وەڵات
یانی مەرگ دام ئەبڕێ، لە كۆڕی گەرمی خەبات
یانی چەكی پێشمەرگە، ئیتر نیە لە شانم
مەرگ لە تۆ ناترسم، بۆ گەلم پەرێشانم
داخەكەم تیری زاڵم، سینگی بڕیوی كاكە
خەڵاتی ڕۆڵەی وەتەن، ئەسرین و خۆێن و خاكە
دەبێ گەل بۆ خەمت، دەگری لە بەر خۆیەوە
هەتاو رووی نیە لە دووت بێ بەكەل و ئاسۆیەوە
دایە چۆن شیوەن نەكەم، سێ برام وەسەر كەوتن
كەی عەهدی ئێمە وابوو، بۆچی بە بێ من خەوتن
ئەی هەڵۆی لانە غەریب، لانەكەت بێ هەڵۆیە
جوانانی بالأ نەگرتووت، چاویان لە رێگەی تۆیە
دە بالأ بگرە ئەمجارەش، با رەش بێ ڕووی قەلییان
باوكی خۆیان ناناسن، كە بوونە دژی گەلیان
دەڕابەوە دووبارە، رابوون فێری گەلأ بكە
بالأ بگرە بە برینداریش، فڕین فێری مەلأ بكە
ئەی فەرماندەی قارەمان، هیجرەتت گەلێ زوو بوو
تۆ كە دڵی خوێنینت، پڕ هیوا و ئارەزوو بوو
چوار كیژی ڕووسوورت دڵ بە هیوات، دەڵێن بابا دێ تەوە
بڕواناكەن كەباوكیان، تازە ناگەڕێ تەوە
نەمامی نشلك و خاون، غەمت ڕشی پێ پۆشین
تۆماڵت ڵی چۆلأ كردن، ژانی مەرگت پی نۆشین
شەهید قادری ئازا، زۆرت دی چەرمە سەری
كەكۆرپەت بوو لە دایك، بڵێم لە كام سەفەری
چ وەڵامێكم هەبێ، كە هاتوو داوای كردی
پێی دەڵێم تۆژیان بووی، شەپۆل لەگەلأ خۆی بردی
لاوە جوانە مەرگەكەم، دیاری چ بدەم بە یارت
وێنەیەكی پێ ئەدەم، لە ڕوخساری بریندارت
دەڵێم ئەو لاوە كورد، وەكوو خۆی تۆی خۆشدەوێت
ئەو لە پێناوی گەلا، تۆی جێ هێشت و خۆی نەویست
سێ تێكۆشەری ئازا، سێ جەستەی پڕلە برین
دڵی نەتەوە یەكیان، پڕ كرد لە عەشق و ئەوین
بۆیەگەلی كورد دەڵێ، بەڵێن بێ تا بمێنین
بە هر دڵۆپەخوێنێك، سەدان گوڵی دەپشكوێ ینن
لە سەر هەموو مەزارێك، ئاڵای كورد دەشەكێنین
هەروەك شەهیدانی گەل، ئەی رەقیب دەڵێنەوە
كوردین هی رەنگی سوورین، بشمرین ناتۆینەوە
رۆڵەی كوردین وەك پۆڵا دەشكێین ناچەمێینەوە
تا دوژمن سەرمان بخا، سوورترین بۆ سەركەوتن
هەتا پێشمەرگە مابێ، دوورترین لە پێیكەوتن
ئاسۆ خه‌بات2008.09.24


ورمێ، سه‌ڵماس، ماکۆ
