له 28ی گه‌لاوێژی 1358 (19ی ئاگوستی 1979)، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی ڕێژیمی ئێران بۆیان ده‌رکه‌وت خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ئاماده نین ده‌ست له داخوازه نهتهوهییو دێموکراتییهکانیان هه‌ڵبگرن، ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی ڕێبه‌رو بنیاتنه‌ری کۆماری ئیسلامی فه‌رمانی جیهادی له دژی ئه‌و خه‌ڵکه ڕاگه‌یاند. خومه‌ینی هه‌موو هێزه‌کانی ڕێژیمه‌که‌ی بۆ هێرشبردنه سه‌ر کوردستان ده‌نگ دا‌و شار‌و گونده‌کانی کوردستان له هه‌واو زه‌وییه‌وه که‌وتنه به‌ر په‌لاماری شه‌ڕێکی نابه‌رامبه‌ر. به‌ڵام هێرشی له‌شکریانی ڕێژیمی تازه له‌گه‌ڵ زه‌بره حه‌ماسییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌و خۆڕاگریی خه‌ڵکی مافویستو ئازادیخوازی کوردستان به‌ره‌و ڕوو بوو. ئه‌و به‌شه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له دابه‌شینی ئیداریی ئێران دا به پارێزگه‌ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ناودێر کراوه، یه‌کێک له گۆڕه‌پانه‌کانی خۆڕاگریی خه‌ڵکی کوردستان به‌رامبه‌ر به له‌شکری په‌لامارده‌ر بوو. ده‌سه‌ڵاتی تازه به یارمه‌تیی دهستو پێوه‌نده خۆجێییه‌کانی هه‌ر له خاکه‌لێوه‌ی 1358ه‌وه که‌وتبووه هه‌وڵی وه‌ڕێخستنی شه‌ڕی قه‌ومی له‌نێوان دوو گه‌لی برا کورد‌و ئازه‌ری له‌م ناوچه‌یه‌دا که به‌داخه‌وه شه‌ڕی دڵته‌زێنی نه‌غه‌ده‌ی لـێکه‌وته‌وه.
شکسته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی پاش ده‌رکردنی فه‌رمانی جیهاد، بووه هۆی ئهوهدهمڕاستو بڕیار به‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی تازه له‌و ناوچه‌یه، چاری کاری خۆیان‌و ڕێژیمه‌که‌یان له‌وه‌دا ببینن که وێڕای په‌ره‌پێدانی ناکۆکییه قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بییه‌کان، خه‌ڵکی گونده‌کانی کوردستان که پێگه‌و په‌نای ڕۆڵه پێشمه‌رگه‌کانیان بوون، چاوترسێن بکه‌ن. قه‌ڵاچۆی دانیشتووانی گونده کورده‌کان به‌هۆی هێندێک چه‌کداری نائاگای ئازه‌ری زمان‌و له‌ژێر پشتیوانیی تانگ‌و تۆپی ئه‌رته‌شدا، به‌شێک له‌و پیلانه دزێوه بوو. کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی دانیشتووانی ئاوایی "قاڕنێ" به خاڵی ده‌ستپێکی ئه‌م پیلانه به‌ربڵاوه ده‌ژمێردرێ که دواتر له قه‌ڵاتان، سۆفیان، سه‌رووکانی، ئیندرقاش، قه‌ره‌گۆل، سهوزیو سه‌رچنار، حه‌سه‌ن لولان ، چه‌قه‌ڵمسته‌فا، خهڵیفهلیانو زۆر شوێنی دیکه دووپات بۆوه.
"قاڕنێ" له چه‌ند کیلۆمیتریی شاری نه‌غه‌ده‌و له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کیی پیرانشارـ نه‌غه‌ده هه‌ڵکه‌وتووه. خه‌ڵکی ئه‌م دێیه تا ئێستاش بۆ دابینکردنی پێویستییهکانیانو بۆ کاروباری ئیداری هاتوچۆی شاری نه‌غه‌ده دهکهنو هه‌ر له کۆنه‌وه پێوه‌ندییه‌کی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ دانیشتووانی ئازه‌ری زمانی شاری نه‌غه‌ده‌و ناوچه‌کانی سندووس هه‌بووه. بۆیه کاتێک ڕۆژی 11ی خه‌رمانان، به سه‌دان چه‌کداری ژـ3 لهشانو ته‌ور به‌ده‌ست له‌ژێر پشتیوانیی چه‌ند تانک‌و ماشێنی نیزامی ڕوویان له‌م دێیه کرد، باوه‌ڕیان نه‌ده‌کرد به‌م بێڕه‌حمییه بێوێنه‌یه‌و ته‌نیا به تاوانی کورد بوون، قڕانیان تێ بخرێ‌و به کۆمه‌ڵ له‌نێو ببرێن.
تاوانێک که دوانیوه‌ڕۆی 11ی خه‌رمانانی 1358 (2ی سیپتامبری 1979) به‌ده‌ستی به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی‌و به هاندان‌و پشتیوانی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ڕێژیمه له قاڕنێ ڕوویدا، له‌گێڕانه‌وه نایه. له‌و ڕۆژه‌دا قاڕنێ بوو به تاقیگه‌ی جێبه‌جێکردنی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی. هێزی په‌لامارده‌ر هه‌رکه‌سێک ده‌ستیان که‌وت، هه‌ر له منداڵی گاوان‌و شوان تا ژن وپیاوی سه‌ر موچه ومه‌زرا و پیرو په‌ک که‌وته‌ی نێو ئاوایی، دایاننه به‌ر ده‌سڕێژی گولله یا به بیورو قه‌مه له‌ت له‌تیان کردن. ته‌نانه‌ت مامۆستای ئاوایی، مه‌لامه‌حموودی بێهته‌رزاده که قورئان له‌سه‌ر ده‌ست چووه تکایان بۆ ئه‌وه‌ی چیدی خه‌ڵکی قاڕنێ نه‌کوژن، نه‌ک هه‌ر خاتری نه‌گیرا، به‌ڵکو کوشتیانو سه‌ریان له له‌شی جیا کرده‌وه.
قاڕنێ له ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێردا بوو به کوشتارگه‌ی 68 که‌س له دانیشتوانیو به‌م تاوانه‌ی ده‌رحه‌قی کرا، بوو به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی مافخوراو زۆرلێکراو که بانگ‌و هاواری حه‌قخوازانه‌ی به دڵڕه‌قییه‌کی بێوێنه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
قاڕنێ وه‌ک ده‌یان گوندی هاوچاره‌نووس، وه‌ک دایکه زامداره‌که‌ی نیشتمان، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌تا ئێستاش له‌نێو یادی خه‌مینی ڕۆڵه به‌ناحه‌ق کوژراوهکانیدا شه‌وو ڕۆژی ده‌خاته‌وه سه‌ر یه‌ک. ئه‌گه‌رچی تا ئێستا هیچ ناوه‌ندێکی نێونه‌ته‌وه‌یی دادی خه‌ڵکی قاڕنێ‌و هه‌موو خه‌ڵکی زۆرلێکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی نه‌پرسیوه به‌ڵام خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ ڕزگاری له بنده‌ستیی نهتهوهییو دیکتاتۆری‌و بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی شه‌هیده‌کانی هه‌ر به‌رده‌وامه‌و ڕۆژ به ڕۆژ به‌گوڕتر ده‌چێته پێش. سڵاو بۆ گیانی پاکیقوربانیانی ئه‌و تاوانه فه‌رامۆش نه‌کراوه. به ئاواتی ئه‌و رۆژه‌ی عامیلانی ئه‌م جۆره تاوانانه و له سه‌رووی ههمووانیانهوه سه‌رانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌درێنه ده‌ستی عه‌داڵه‌ت و سزای ئه‌م تاوانانه‌یان لێ ده‌ستێندرێته‌وه.
..............................................................................................
کاره‌ساتی قاڕنێ له زمانی دانیشتوانی گونده‌که‌وه
یه‌کێک له دانیشتوانی ئه‌م گونده که ئه‌و کاته ته‌مه‌نی 21ساڵ بووه، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ده‌ستپێکردنی کاره‌ساته‌که وتی:
" رۆژی 10ی خه‌رمانان 2 که‌س له پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان که یه‌کیان ناوی "محه‌مه‌د عه‌لی پیره‌ژن" بوو له شوێنێکدا که زاڵ بوو به‌سه‌ر پاسگای گوندی"دووئاوان" بۆسه‌یان دانابوو بۆ هێزه‌کانی رێژیم که ناسرابوون به "موجاهێدینی پاسدار" و ماشێنێکی نیزامیی هێزه‌کانی رێژیمیان، که هه‌ڵگری 18 که‌س بوو ته‌قانده‌وه. له‌م هێرشه‌دا پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکرات سه‌ره‌تا توانیان له‌و 18 که‌سه 16 که‌سیان بکوژن و دوو که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش بریندار بکه‌ن. له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و دووکه‌سه خۆیان وه‌ک مردوو نیشان ده‌ده‌ن پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکرات دێنه پێشێ و پێیان وایه که هه‌موویانیان کوشتوه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه و شوێنه‌که چۆڵ ده‌که‌ن. له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا، ئه‌و دوو پاسداره که بریندار ده‌بن به دوایان دا ته‌قه ده‌که‌ن و له‌ئاکامدا هاوڕێیه‌که‌ی "محه‌مه‌د عه‌لی پیره‌ژن" شه‌هید ده‌بێ. لێره‌دا دیسان محه‌مه‌د ده‌ست ده‌کا به ته‌قه کردن و یه‌کێک له‌و دوو پاسداره برینداره ده‌کوژێ، به‌ڵام له کوشتنی ئه‌ویتریان دا سه‌رناکه‌وێ. پاشان "محه‌مه‌د عه‌لی پیره‌ژن" ده‌چێته گوندی"دووئاوان" و به دانیشتووانی گونده‌که راده‌گه‌یه‌نێ که به زووترین کات بچنه ده‌رێ و گونده‌که چۆڵ بکه‌ن، ئه‌گینا هێزه‌کانی رێژیم هه‌مووتان ده‌کوژن و ئاگر له ئاوایی به‌رده‌ده‌ن. خه‌ڵکه‌که‌ش به‌قسه‌ی ده‌که‌ن و گونده‌که چۆڵ ده‌که‌ن، جگه له دوو برا به ناوه‌کانی "عه‌بدوڵڵا خاڵند و مینه خاڵند" که ته‌مه‌نیشیان نزیکه‌ی 65 تا 75 ساڵ ده‌بێت.
هێزه‌کانی رێژیم له نه‌غه‌ده و پادگانی جه‌ڵدیانه‌وه رۆژی 11ی خه‌رمانان ده‌نێردرێنه گوندی "دووئاوان" و گونده‌که ئاگر ده‌ده‌ن و ئه‌و دوو برایه‌ش شه‌هید ده‌که‌ن، دوای کوشتنی ئه‌م دووبرایه و ئاگردانی گونده‌که، هێزه‌کانی ناسراو به موجاهیدینی پاسدار له گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و نه‌غه‌ده به مه‌زراکانی گوندێ قاڕنێ‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن و ده‌ست ده‌که‌ن به کوشت و بڕی خه‌ڵکی قاڕنێ.
له یه‌که‌م مه‌زرادا سێ منداڵ که ته‌مه‌نیان له ژێر 10 ساڵ دا ده‌بێت و خوشک و برا بوون و به‌لای چه‌ند سه‌ر ئاژه‌ڵه‌وه بوون، ده‌که‌ونه به‌ر په‌لامار و شه‌هید ده‌بن. نێوی ئه‌و منداڵانه بریتی بوو له:
1. ره‌حمان رامینی، 2. خاتووزین رامینی، 3. .... (خۆشکه چکۆڵه‌که‌یان)
ده‌وترێ له‌و کاته‌دا ئه‌و سێ منداڵه، هه‌ر که پاسداره‌کان ده‌بینن زه‌ندقیان ده‌چێ و باوه‌ش ده‌که‌ن به یه‌کتردا، ئه‌و جا پاسداره‌کان ده‌یانکوژن. دوای ئه‌م سێ منداڵه، ده‌گه‌ن به‌سێ که‌س که شوان ده‌بن و ئه‌و سێ که‌سه‌ش شه‌هید ده‌که‌ن. نێوی ئه‌و شوانانه ئه‌مانه‌ن:
1. ئه‌بووبه‌کر مسته‌فا زاده، 2. سه‌ید ئیسماعیل تاهیری و 3. که‌سێک به ناوی"حه‌سه‌ن" که خه‌ڵکی گوندی قاڕنێ نه‌بووه و ئه‌وکات وه‌ک شوان له قاڕنێ دا کاری کردوه.
له‌م نێوه‌دا دوو که‌سی تر هاوڕێی ئه‌و سێ شوانه ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وان به‌برینداری ده‌توانن خۆیان ده‌رباز بکه‌ن.
یه‌کێکی تر له شاهیدانی کاره‌ساته‌که وتی: دوای ئه‌وه‌ی پاسداره‌کانی رێژیم هاتنه نێو قاڕنێ، یه‌که‌م ماڵ که که‌وته به‌ر ئه‌م هێرشه و ئاگریان تێبه‌ردا، ماڵی "حاجی ره‌حمان شه‌ریفی ئازه‌ر" بوو. له‌م ماڵه‌دا شه‌ش که‌س که‌وتنه به‌ر په‌لامار و ته‌قه‌ی پاسداره‌کان و 5 که‌سیان شه‌هید بوون، که سێ که‌سیان پێش ئه‌وه‌ی پاسداره‌کان بگه‌نه گونده‌که له‌گه‌ڵ دووکه‌سی تر (سه‌ید فه‌تاح تاهیری و ره‌حیم سلێمانی) له دانیشتووانی گونده‌که یارمه‌تیی کوڕه‌که‌ی حاجی ره‌حمان ده‌ده‌ن که لای شوانه‌کان بریندار بووه و ده‌یگه‌یه‌ننه ماڵه‌وه. له‌م نێوه‌دا یه‌کێکی دی له کوڕه‌کانی حاجی ره‌حمان به‌ناوی "خالێد شه‌ریفی ئازه‌ر" که له‌و شه‌ش که‌سه‌یه وا له ماڵن ته‌قه‌ی لێدهکرێوخۆی وه‌ک مردوو لێده‌کا و له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنج ته‌رمه خۆی تێکه‌ڵ ده‌کا. ناوبراو که له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌کان ده‌خرێنه نێو ماشین، له نێو جاده‌دا ده‌توانێ له سه‌ر ماشینه‌که‌وه خۆی بهاوێته نێو باغێک و خۆی بشارێته‌وه. ئه‌و پێنج که‌سه‌ی که لێره‌دا شه‌هید ده‌بن بریتین له:
1ـ حاجی ره‌حمان شه‌ریفی ئازه‌ر
2ـ ئامینه چاوشین (هاوسهریحاجی ره‌حمان)
3ـ عوسمان شه‌ریفی ئازه‌ر (کوڕی حاجی ره‌حمان)
4ـ ره‌حیم سلێمانی (20 ساڵه)
5ـسهید فه‌تاح تاهیری (30ساڵه)
بنه‌ماڵه‌یه‌کی تر که به‌توندی که‌وتنه به‌ر شاڵاوی ئه‌م هێرشه، بنه‌ماڵه‌ی "سلێمانی"یه و به‌ته‌واوی هه‌موویان شه‌هید بوون. ناوی چه‌ند که‌س له شه‌هیدانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ئه‌مانه‌ن:
1ـ قادر سلێمانی
2ـ ره‌حمان سلێمانی (کوڕی قادر)
3ـ که‌ریم سلێمانی (کوڕی قادر)
هه‌روه‌ها "ره‌حیم " (کوری قادر سلێمانی) که له‌سه‌ره‌وه ناوه‌که‌ی له ریزی ئه‌و پێنج شه‌هیده‌که‌دا هات.
ئه‌مانه‌ش ناوی کۆمه‌ڵێک له‌و شه‌هیدانه‌ی که لێره (قاڕنێ) له 11ی خه‌رمانان شه‌هید بوون و که‌وتنه به‌ر په‌لاماری پاسداره‌کان:
1. وه‌ستا مه‌حموود داوودی (شهبڕوو) (65 ساڵه)
2. سه‌ید قادر تاهیری (65 ساڵه)
3. سه‌ید فه‌تاح تاهیری (کوڕی سه‌ید قادر ،30 ساڵه)
4. سه‌ید ئیسماعیل تاهیری (کوڕی سه‌ید قادر ،40 ساڵه)
5. سه‌ید عه‌لی تاهیری (برای سه‌ید قادر، 70 ساڵه)
6. سه‌ید ره‌حمان تاهیری (برازای سه‌ید قادر و سه‌ید عه‌لی،50 ساڵه)
7. سه‌ید محه‌مه‌د تاهیری (برای سه‌ید ره‌حمان تاهیری، 35 ساڵه)
بنه‌ماڵه‌ی "مسته‌فازاده":
1. عوسمان مسته‌فازاده (27 ساڵه)
2. جه‌عفه‌ر مسته‌فازاده (17 ساڵه) ،3. ئه‌بووبه‌کر مسته‌فازاده (20 ساڵه) که له‌سه‌ره‌وه ناوی هات و هه‌ر سێ که‌سیان برا بوون.
بنه‌ماڵه‌ی "رامینی":
1. ئه‌حمه‌د رامینی (20 ساڵه)
2. خاتوو زین رامینی، 3. ره‌حمان رامینی و 4. خۆشکه چکۆڵه‌که‌یان (له‌سه‌ره‌تاوه باسیان لێ‌کرا و "ئه‌حمه‌د رامینی"ش برایانه).
بنه‌ماڵه‌ی "بێواسی":
1. عومه‌ر بێواسی (50 ساڵه)
2.جه‌عفه‌ر بێواسی (25 ساڵه) و 3. مسته‌فا بێواسی برازای جه‌عفه‌رو عومه‌ر (20 ساڵه).
بنه‌ماڵه‌ی "عه‌زیزی":
1. محه‌مه‌د عه‌زیزی (70 ساڵه)و 2. مسته‌فا عه‌زیزی (23ساڵه و کوڕی محه‌مه‌د عه‌زیزی).
بنه‌ماڵه‌ی "ئابڕۆشین":
1. شه‌ریف ئابڕۆشین (75 ساڵه) و 2. محێدین ئابڕۆشین (40 ساڵه‌و کوڕی شه‌ریف ئابڕۆشین ).
بنه‌ماڵه‌ی "خوسره‌وی":
1. ره‌حیم خوسره‌وی (75 ساڵه)، 2. ئه‌بووبه‌کر خوسره‌وی (40 ساڵه) و3. عه‌بدوڵڵا خوسره‌وی (30 ساڵه). جێی ئاماژه‌یه هه‌ر سێکیان برا بوون.
ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که له‌م رووداوه‌دا بوون به قوربانی و پێویسته باسیان لێ بکرێ بریتین له: که‌سێک به نێوی "عه‌لی" که خه‌ڵکی گوندی "دووئاوان" بووه و له قاڕنێ، شوان بووه.
مه‌لا مه‌حموود بێهته‌رزاده (60 ساڵه)، ئیبراهیم ناسراو به "ئیبراهیم گێڕ" (55 ساڵه)، ره‌حمان ئابزه‌ند (65 ساڵه). به وته‌ی دانیشتووانی گوندی "قاڕنێ" له‌و کاته‌دا ناوبراو به گوێدرێژ خه‌ریکی گۆاستنه‌وه‌ی ئاڵف بووه له مه‌زراوه بۆ ماڵه‌وه. ئیبراهیم ره‌سووڵی (60 ساڵه لاڵ بووه)، سه‌ید که‌ریم ئه‌روه‌ندی (30 ساڵه)، سلێمان هه‌مزه پوور (19 ساڵه) ده‌وترێ ناوبراو ته‌نیا لاقێکی هه‌بووه. ئه‌مه ناوی کۆمه‌ڵێک له‌و که‌سانه بوو که له‌م رووداوه‌دا شه‌هید بوون.
به‌وته‌ی شاهیدانی ئه‌و رووداوه، هێزه‌کانی حکوومه‌ت پاش ئه‌و کوشت و بڕه، ئاگر له دوو تهراکتۆریش به‌رده‌ده‌ن.
دانیشتووانی قاڕنێ له کۆی ئه‌و کوشت وبڕهدا کوشتنی دوو که‌س له شه‌هیدانی ئه‌و گونده زۆر نامرۆڤانه‌و دڕندانه وه‌سف ده‌که‌ن و وه‌ک هه‌ژێنه‌رترین دیمه‌نی ئه‌و مه‌رگه‌ساته باسی لێده‌که‌ن. یه‌کێک له‌و که‌سانه "مه‌لا مه‌حمود بێهته‌رزاده"یه‌و ئه‌وه‌ی تریان "سه‌ید عه‌لی تاهیری"یه.
دانیشتووانی گونده‌که ده‌ڵێن کاتێک مه‌لا مه‌حمود دبینێ که چلۆن خه‌ڵک ده‌کوژن و سه‌رده‌بڕن، به‌ره‌ولای هێرشبه‌رانی ناسراو به "موجاهیدنی پاسدار" ده‌ڕوا و ده‌پاڕێته‌وه که ده‌ست رابگرن، خه‌ڵکی ئه‌م گونده بێ تاوانن و له‌هه‌مانکاتدا قورئانێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه. له‌م نێوه‌دا که ده‌بینێ گرنگی به قسه‌کانی ناده‌ن و سووکایه‌تیی پێده‌که‌ن، مه‌لا مه‌حموود ده‌ڵێ:" ئێوه ته‌نانه‌ت له ته‌رمه‌کانی ئێمه ده‌ترسن، به‌ڵام دڵنیا بن ئێمه قه‌ت نامرین و ئاخره‌که‌ی ده‌گه‌ین به مافی خۆمان". ئه‌مه ده‌بێته هۆی شه‌ڕه قسه له‌نێوان هێرشبه‌ران و مه‌لا مه‌حموود دا، که ئاخره‌که‌ی هێرشبه‌ران قورئانه‌که له‌ده‌ستی مه‌لا مه‌حموود ده‌ستێنن و تووڕی ده‌ده‌ن و خێرا سه‌ری له جه‌سته‌ی جیاده‌که‌نه‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند گولله ده‌نێن به سه‌ریه‌وه. دواتریش سه‌ری نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌که‌ی بێ سه‌ر نێژراوه.
هه‌روه‌ها دانیشتووانی "قاڕنێ" سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی کوشتنی "سه‌ید عه‌لی تاهیری" وتیان: سه‌ید عه‌لی تاهیری که نزیکه‌ی 70 ساڵ ته‌مه‌نی بوو، پاش شه‌هید بوونی براکه‌ی و 3 که‌س له برازاکانی به هێرشبه‌ران ده‌ڵێ:" له مه‌رگ باکم نیه و گیانی من شیرین‌تر له براکه‌م و برازاکانم نیه". هه‌ر له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌بێته قسه‌یان و هێرشبه‌ران ده‌ستی ده‌بڕن و شه‌هیدی ده‌که‌ن.
خه‌ڵکی قاڕنێ ده‌ڵێن: دوای ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه‌ی هێزه‌کانی رێژیم به‌ته‌واوه‌تی قاڕنێمان به‌جێ هێشت ئه‌وانه‌ی که له ده‌ستی خوڵقێنه‌رانی ئه‌م کاره‌ساته ده‌ربازبوون رۆیشتین بۆ گوندی "کانی بوداغ" سه‌ر به شاری پیرانشار و نزیکه‌ی 45 رۆژ قاڕنێ چۆڵ بوو ئینجا گه‌ڕاینه‌وه.
دانیشتووانی قاڕنێ هه‌روه‌ها ده‌ڵێن:" دوای ئه‌م کاره‌ساته که زیانێکی گیانی و ماڵیی قورسمان به‌رکه‌وت، له‌لایه‌ن هیچ ئۆرگان و رێکخراو شوێنێکه‌وه (نه ده‌وڵه‌تی و نه نا ده‌وڵه‌تی) هیچ چه‌شنه یارمه‌تییه‌کمان نه‌درا و هیچ که‌س پێ و شوێنی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێمه‌ی نه‌گرت و نه‌ته‌نیا خوڵقێنه‌رانی ئه‌و رووداوه سزا نه‌دران به‌ڵکوو له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پشتیوانی‌یان لێ کرا و پاداشتیان وه‌رگرت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که پاش خوڵقاندنی کاره‌ساته‌که، هێزه‌کانی رێژیم چلۆن هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ته‌رمی شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه کرد‌و و چیان لێ کردن، دانیشتووانی قاڕنێ ده‌ڵێن:" هێرشبه‌ران پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی بێ تاوانی گونده‌که‌یان شه‌هید کرد، تا ئه‌و شوێنه‌ی، جێگه بوو، ته‌رمه‌کانیان خسته سه‌ر ماشین و ئه‌وانه‌شیان که جێیان نه‌بووه‌وه، بهستیانن به‌دوای ماشینه‌کاندا و وه‌ک دژه شۆڕش و نه‌یار لهقهڵهمدران و به‌ره‌و نه‌غه‌ده‌و گوند و چیاکانی ده‌وروبه‌ر راکێشیان کردن. ته‌نانه‌ت ته‌رمی خاتوو "ئامینه چاوشینی" و ئه‌و دوو کچه‌ی (خاتوو زین رامینی و خۆشکه چکۆڵه‌که‌ی) که ته‌مه‌نیان له ژێر 10 ساڵ دابوو به‌ره‌و شاری نه‌غه‌ده راکێشران و سووکایه‌تیان پێ کرا. ته‌رمی 5 که‌س له شه‌هیدان له ژێر زبڵه‌کانی شاره‌وانی دا له قه‌راخی شه‌قامه‌کاندا شاردرابوونه‌وه و کۆمه‌ڵێکیشیان له قه‌راخی جاده‌کاندا تووڕدرابوون و قوڕیان به‌سه‌یاندا کردبوو، که له ئاکامدا خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ر به هاوکاریی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکرات ده‌ریان هێنان و له یه‌کێک له گۆڕستانه‌کانی ناوچه‌که‌دا ناشتیانن.
ئێسته‌ش ته‌رمی هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته له گۆڕستانی گوندی قاڕنێ‌دا نین و زۆربه‌یان له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ردا نێژراون. سه‌باره‌ت به‌وه‌که خه‌ڵکی گوندی قاڕنێ وه‌ک رێژیم ده‌ڵێ دژه شۆڕش و یارمه‌تیده‌ری ئۆپۆزیسیۆن بوون و ئایا ئه‌مه‌ش بۆته بیانووی هێرشی هێزه‌کانی رێژیم بۆ سه‌ر ئه‌م گونده، یه‌کێک له دانیشتووانی گونده‌که وتی:" ئه‌گه‌رچی له‌و حاڵه‌ته‌شدا، ئازادیی بیروڕا مافی خۆمانه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که گه‌ر وایه تاوانی ئه‌و سێ منداله‌ی که ته‌مه‌نیان له ژێر 10 ساڵ دابوو و ئه‌و پیره‌ژنه‌ی که ته‌مه‌نی له سه‌ره‌وه‌ی 60 ساڵ بوو چی بوو؟ ئایا ئه‌وان له سیاسه‌ت و کوردایه‌تی تێده‌گه‌یشتن؟..... ته‌نیا تاوانی خه‌ڵکی قاڕنێ کورد بوون بوو و هیچی تر....
هه‌روه‌ها به وته‌ی دانیشتووانی قاڕنێ پاش ئه‌م رووداوه چه‌ند که‌سی تر له دانیشتووانی ئه‌م گونده شه‌هید بوون که ناوه‌کانیان به‌م جۆریه:
"عه‌لی گلاتۆر" (60 ساڵه)، ناوبراو به‌هۆی ئه‌وه‌یکه تیکه‌ی خۆمپاره‌ی به‌رکه‌وت شه‌هید بوو و خومپارهکهش له پادگانی "جه‌ڵدیان"ه‌وه به‌ره‌و قاڕنێ هاوێژرابوو.
"عه‌زیز مه‌رزینگ" (45 ساڵه) ناوبراو له کاتی گه‌ڕانه‌وه له مه‌زرا، له‌سه‌ر تراکتۆره‌که‌ی، له‌لایه‌ن پادگانێکهوه له رووبه‌ڕووی گونده‌که‌وه، ته‌قه‌ی لێ¬کراو شه‌هید بوو.
هه‌روه‌ها دوو که‌س به ناوه‌کانی"عوسمان رامینی" (برای خاتوو زین و .....) و "مسته‌فا ئابزه‌ند" کوڕی "ره‌حمان ئابزه‌ند" له کاتی به‌جێهێشتنی گونده‌که، هێزه‌کانی رێژیم دوای خولقاندنی کاره‌ساته‌که که ده‌گه‌ڕێنه‌وه له "دوڵی بایزاوا" ده‌گه‌نه سه‌ریان و شه‌هیدیان ده‌که‌ن.
دانیشتووانی قاڕنێ سه‌باره‌ت به‌و جۆره چه‌که‌ی که له‌و رووداوه‌دا هێرشبه‌ران به‌کاریان هێناوه ده‌ڵێن:" هێندێکیان به‌کارد و چه‌قۆ سه‌ربڕی، ده‌سته‌یه‌کیش که‌وتنه‌به‌ر تیرباران و ته‌قه‌ی تفه‌نگ، که زۆربه‌ی ئه‌و چه‌که گه‌رمانه‌ی به‌کار ده‌هاتن "ژــ3" بوون و له‌هه‌مانکاتدا هێلیکۆپته‌ره‌کانی رێژیم به ناوچه‌که‌دا ده‌سووڕانه‌وه‌و پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری هێرشبه‌ران بوون و ئه‌وانیش له ئاسمانه‌وه ته‌قه‌یان له خه‌ڵک ده‌کرد.
سه‌باره‌ت به نامه‌که‌ی "حاجی عه‌زیم مهعبووودی" که رۆژی 10ی خه‌رمانان ده‌نێردرێ بۆ گه‌وره‌پیاوانی قاڕنێ، دانیشتووانی ئه‌م گونده ده‌ڵێن:" ئه‌م نامه‌یه راسته و بۆ ئێمه روونه که مه‌عبوودی ده‌ستی له‌و کاره‌ساته‌دا بووه‌و تا کاتێک مرد له لایه‌ن رێژیمه‌وه پشتیوانیی لێ کراو بۆ ئه‌و کاره‌شی پاداشتی تایبه‌تی وه‌رگرت. دانیشتوویه‌کی دیکه‌ی گونده‌که سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رێژیم له‌گه‌ڵیان ده‌ڵێ:" پاش ئه‌و کاره‌ساته رێژیم به‌دامه‌زراندنی ناوه‌ندێکی به‌سیجی چالاک له‌م ناوچه‌یه‌دا زۆر هه‌وڵی داوه ئه‌و کاره‌ساته له‌بیری خه‌ڵکی ئه‌م گونده بباته‌وه، ئێسته به ئاماژه به‌وه‌که یه‌کێک له موجاهێده پاسداره‌کانی ئه‌و کات بۆته سه‌رۆک کۆمار، خه‌ڵکی ئه‌م گونده ترسیان لێ نیشتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا 30 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌دا تێپه‌ڕی، گه‌ر 27000 ساڵیش تێپه‌ڕببێ ئه‌م رووداوه له یاد ناچێته‌وه و نهوهبهنهوه وه‌ک بیره‌وه‌ری و... ده‌گێڕدرێته‌وه بۆ داهاتووان .
ئا: مادێح ئه‌حمه‌دی2008


ورمێ، سه‌ڵماس، ماکۆ
