ئاگاداری
ئاڵبۆمی نه‌مران ماڵپه‌ڕێکی سه‌ر ئینتێرنێته و بۆ تۆمارکردنی وێنه، ژیاننامه، رێکه‌وت، کات و شوێنی شه‌هیدبوونی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه ته‌رخان کراوه، که له پێناوی وه‌دی هێنانی ئامانجه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له کوردستان دا گیانی خۆیانیان له‌ده‌ست داوه . مه‌به‌ست له دانانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه تۆمارکردنی به‌شێک له شانازی‌یه‌کانی مێژووی پڕ له خه‌باتی خوێناویی گه‌له‌که‌مان وله به‌رده‌ست دابوونی وێنه وئاگاداری له سه‌ر ژیان و فیداکاریی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانمانه. به‌م شێوه‌یه یادیان زیندوو راده‌گرین و به‌شێکی بچووک له ئه‌مه‌گناسیی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌و خۆشه‌ویستانه به‌جێ ده‌گه‌یه‌نین.
بانگاواز
ئاشکرایه که کۆکردنه‌وه‌ی وێنه و زانیاریی پێویست له‌سه‌ر هه‌زاران شه‌هیدی کاروانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان، که له ڕیزه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و له ماوه‌ی زیاتر له شه‌ست ساڵ تێکۆشانی ئه‌و حیزبه دا گیانی خۆیان به‌خت کردوه، کارێکی ئاسان نیه و به ته‌نیا له توانای ئارشیوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و دۆستانی پێکهێنه‌ری ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه دا نیه . هه‌ر بۆیه داوا له هه‌موو که‌س وکاری شه‌هیدان، ئه‌ویندارانی نیشتمان و دڵسۆزانی شه هیدان ده‌که‌ین که ئه‌گه‌ر وێنه‌ی شه‌هیدێکیان له‌لایه، که له‌م ئاڵبۆمه دا نیه، یان ئاگاداری‌یان له‌سه‌ر هه‌ر شه‌هیدێک له هه‌ر شوێنێک هه‌یه، که هێشتا له‌م ماڵپه‌ڕه‌یه دا تۆمار نه‌کراوه، یان وێنه و ئاگاداریی رێکوپێکتر و ته‌واوتریان ـــ له وه‌ی که ئێمه هه‌مانه‌ــــ هه‌یه، بۆمان به‌ڕێ بکه‌ین

ورمێ، سه‌ڵماس، ماکۆ
